ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حکوومەتی فیدرال لە بەغدا رەزامەندی نیشان دا لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان.

بەپێی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارەکە، لەلایەن سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی دەرکراوە و وەک شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان رەوانە کراوە.

ئەو بوودجەیەی حکوومەتی فیدرال لە بەغدا ناردوویەتی، ٥٣ ملیار دیناری کەمترە لەو بڕەی کە پێشتر مانگانە رەوانەی دەکرد.