ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

بەرپرسێك لە قایمقامیەتی كەلار ئاشكرایكرد، نابێ هیچ بریكارێكی خۆراك لەبەرامبەر دابەشكردنی خۆراكی هەژاراندا پارە لەهاوڵاتیان وەربگرن.

ئەمرۆ شەممە 23ی ئایاری 2020 ، هەردی سەركەوت، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی كەلار ، بە (رێگای كوردستان )ی راگەیاند:" بریكارەكانی خۆراك لەسنوری كەلار و دەوروبەری ئاگادار دەكەینەوە كەنابێ بەهیچ شێوەیەك لەبەرامبەر دابەشكردنی بڕە خۆراكی هەژارانەدا ،پارە لەهاوڵاتیان وەربگرن."

گوتیشی :" هەر خێزانێكی هەژار كە سودمەندەدەبێ لەو هاوكاریەی حكومەت كەخۆی لەدابینكردنی خۆراكدا دەبینێتەوە كە زانی هەولێك هەیە بۆ وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر ئەوخۆراكە، قایمقامیەتی كەلار ئاگادار بكاتەوە ، ئَێمەش رێكاری توند بەرامبەر ئەوكەسانەدەگرینەبەر."

لە شاری كفری و شارەدێكانی تری گەرمیان،هەمان هۆشداری بە بریكارەكانی خراك دراوە.