ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قوتابیانی چواری بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی ئەنجامی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژماردەکرێت، ئەگەر قوتابییەک لە وەرزی یەکەم دەرنەچووبێت دواتر تاقیکردنەوە لەو وانانە دەکاتەوە کە تێیدا دەرنەچووە.

بڕیاره‌كان

1- قوتابیانی قۆناغی یه‌ك تا 3 به‌ ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن.

2- پۆله‌كانی چواری بنه‌ڕه‌تی تا 11ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌نجامی وه‌رزی یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.

3- له‌ 1ی حوزه‌یران ته‌نیا قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و پێنجه‌می په‌یمانگه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

4- قوتابخانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ ناحكومییه‌كان ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ بكه‌ن، كه‌ نێوده‌وڵه‌تین.

5- قوتابخانه‌ لۆكاڵییه‌ ناحكومییه‌كان كه‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌م فه‌رمانه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

6- قوتابخانه‌ بیانییه‌ ناحكومییه‌كان به‌ گوێره‌ی سیستمی وڵاتی خۆیان تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.