ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێگای كوردستان- هەولێر

ئەمڕۆ 2020/5/27 بەڕێز فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی بارەگای کۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی کوردستانی کرد، لەلایەن هاوڕێ ئەحمەد شێروانی و شاندێکی کۆمیتەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامە نووسیدا کە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دوان جەختیان لە هەمئاهەنگی زیاترو تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە کردەوە، هاوڕێ ئەحمەد شێروانی دواپاتی کردەوە کە یەکریزی هەمولایەک زامنی سەرکەوتنەو هەروابەڕێز پارێزگاریش گوتی ئێمە خزمەتکاری هاوڵاتیانین بەبێ جیاوازی ئینتماو دین و هەر ەموان بەیەک چاو سەیر دەکەین و دەتوانین بەهەمولایەک ئەم دۆخە تێپەڕێنین.