ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان، پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی كوردستان دەكات.

 ئەمە دەقەكەیەتی:

 بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کورستان

بابەت/ برووسکە

سڵاوێکی گەرم...

بە بۆنەی (٢٧ )ەمین ساڵیادی راگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستەدەکەین، ئاواته‌خوازین ئەو یادە هانده‌ری زیاتری خه‌باتو تێكۆشانتان بێت بۆ بەدیهێنانی نیشتمانێکی ئازادو گەلێکی بەختیار.

بەرێزان ســاڵیادی حزبی شــیوعی کوردستان لەگەڵ دۆخێکی سیاسی و ئابووری و تەندروستی یەکجار ناخۆش و سەخت هاوکاتە، دۆخێک کە جیهان، ناوچەکەو کوردستانیشی گرتۆتەوە، ئالۆزی و هەرەشەو شەر هەموو ناوچەکەی گرتۆتەوەو خەڵکیشی تووشی دڵەراوکێ کردووە، هەروەها هەرەشەو لەشکرکێشی و باری سیاســی و ئابووری و مەترســیەکانی سەر هەرێمی کوردســتانیش لەزیاد بووندان، ناسەقامگیڕی ناو ماڵی کوردســتانیش هێندەی دیکە مەترســیەکانی زیادکردووە، بەخوێندنەوەی ئەو ئاماژەو مەترسیانەو بەتێڕامان لە سیاســەتی لایەنە سیاســیەکانی کوردســتان دەرکەوت، لەوەها دۆخێکدا خەباتی چینایەتی بۆتە ئەرکێکی لەپێشی هەموو هێزە چەپ و کۆمەنیستەکان.

هاوڕێیان... هەر بۆیەش لەم یادەدا دووپاتی پێویستی تێکۆشانی هەموو لایەن و کەسە دیموکراسخوازو چەپ و کۆمەنیستەکانی کوردستان دەكەینەوه.

دووبارە ئەو یادەتان لێ پیرۆز دەکەین و دووپاتی پەیوەندی دۆستانەو لەمێژینەی حزبی زەحمەتكێشان و حزبی شیوعی کوردستان دەكەینەوه، هەر سەرکەوتوو بن.

لەگەڵ رێزماندا

حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان

مەکتەبی سیاسی