ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- رێگای كوردستان

ئەمڕۆ سێ شەمە لە شاری دەربەندیخان، بەهەوڵی خێرخوازێكی ناوچەكە، نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە پەتای كۆرۆناونەخۆشیە گواستراوەكان كرایەوە .

د. سازان ئیبراهیم، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێ شەمە 30/6/2020، نەخۆشخانەی بێشكان بۆنەخۆشیە گواستراوەكان و پەتای كۆرۆنا كرایەوە،كە لەسەر ئەركی خێر خواز عوسمان حەمەسەعید دروستكرا ."

گوتیشی :" نەخۆشخانەی بێشكان 26 تەختیەو تەواوی پێدویستیەكانی بۆ دابین كراوە."

هاوكات هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی ئامادەی مەراسیمی كردنەوەی نەخۆشخانە بوو.

Image may contain: one or more people, people standing and indoor

Image may contain: 1 person, standing

Image may contain: 1 person, standing