ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- كەلار

پاش نیوەڕی ئەمڕۆ سێ شەمە لە ناوبازاڕی شاری كەلار دوكاندارێك بەدەسترێژی گوللە كوژرا،پۆلیسیش دەڵێ تەقەكەران هەڵاتوون .

موقەدەم عەلی جەمال، گووتەبێژی بەرێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، بە (رێگای كوردستان )ی راگەیاند:" پاش نوەڕی ئەمڕۆ سێ شەمە 30/6/2020، لەناوبازاڕی شاری كەلار لەلایەن دووكەسەوە تەقە لەگەنجێك كراو كوژرا."

گوتیشی:" كەسی كوژراو پیشەی دوكاندارەوناوی (هەردی جەمال قادر)ەوتەمەنی 29ساڵە."

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، راشیگەیاند:" تەقەكەرەكان دووكەسبوون وهەڵاتوون ."