ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو سێشەممە، لە سلێمانی تەرمی دوو هاوڵاتی كە خوشكو بران بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرانەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، شەوی سێشەممە، لە گەڕەکی گردی جۆگە لە نزیک پارکی دایک لە شاری سلێمانی تەرمی خوشک و برایەک لە ماڵی خۆیان دۆزرانەوە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو دوو هاوڵاتیە چەند ڕۆژێک دەبێت گیانیان لەدەستداوە و دراوسێکانیان بەهۆی بۆنەوە زانیویانە گیانیان لەدەستداوە، دواتر ئاسایش چوونەتە سەر ڕووداوەکە و تەرمەکانیان بردوەتە پزیشکی دادوەری.