ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- هەولێر

رۆژی شەممە، 2020/7/25 شاندێكی باڵای هاوپیمانی نیشتمانی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد.

شاندەكەی حزبی شیوعی كوردستان پێكهاتبوو لە دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەند و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و پەیوەندیەكان، پێشوزایان لە شاندەكەی هاوپیمانی نیشتمانی كرد كە پێكهاتبوو لە ئارام قادر سەرۆكی هاوپیمانی نیشتمانی و ژمارەك لە ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حزبە.

لەكۆبونەوەكەدا هەردوولا باسی باردو دۆخی هاوڵاتییان و پاراستی قەوارەی هەرێمی كوردستانیان كرد.

هەروەها لە بەشێكی تری كۆبونەوەكە،هەردوولا بەپێویستیان زانی كاری هاوبەش لەم قۆناغە ئەنجام بدرێت لە پێناو داكۆكیكردن لە خەڵی كوردستان.