ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان- سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/29 لەشاری سلێمانی ، وەفدێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد، ئامانج لەسەردانەكە بەمەبەستی پیرۆزبایی 11 ساڵەی دامەزراندنی گۆڕان و گۆڕینەوەی راو بۆچون لەسەر پرسە سیاسیەكانی ئەم دواییەی كوردستان و ناوچەكە و بابەتی چاكسازی حكومەتی هەریم تاوتوێ كرا.

وەفدی حزب بە سەرۆكایەتی د.كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیان ئەبوكاروان و شلێر عەبدولمەجید ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەبوتارا و عوسمان زیندانی ئەندامانی سەركردایەتی پێك هاتبوون.

لەلایەن عومەری سەید عەلی رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان و بەشێك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پێشوازیان لێكرا.

Image may contain: 3 people, people standing and suit

Image may contain: 2 people, people sitting