ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "پێویستە پێش (48) کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشت، گەشتیاران پشکنینی (PCR) ئەنجامبدەن"لەو راگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە خەندان هاتوە،"دوابەدوای بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی 2020/8/1 ەوە، بەپێی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی جێ بەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاگاداری گەشتیاران دەکەین کە پێویستە پێش (48) کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجامبدەن"راشیگەیاندوە،"نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە" 
ئاماژەی بەوەشكردوە،"داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پەلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە بە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات."