ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای جەژنە پیرۆزە پەیامێک ئاڕاستەی قوتابییانی قوتابییانی پۆلی12 دەکات.

 ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز سڵاوتان لێبێت ، جەژنتان پیرۆزبێت ، هەردەم لەخۆشیدابن ، پێمخۆش بوو لەم گروپەی خۆتانەوە جەژنە پیرۆزەتان لێبکەم. قوتابیانی پۆلی 12ەش دوودڵ و نیگەران نەبن فەرمانم داوە بەلیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان کە لە هیچ وانەیەک ماف تان نافەوتێت ، ئەو وەڵامانە بەرایین لیژنەیەکی دیکە لە مامۆستایان کە تێبینی پێشکەش دەکەن ئەوانە دەبێتە وەڵامی کۆتایی ، پرسیار هەڵە نیە بەڵام هەندێک لە مامۆستایانی ئازیز دوو وەڵام لە هەندێ پرسیار بەگونجاو دەزانن بۆ ئەوەی مافتان نەفەوتێ ، رەزامەندیشم داوە لەسەر ئەو بابەتە و هیچ دوودڵ مەبن. جەژنتان پیرۆز بێت لە خۆتان و خانەوادەتان ، سەرفرازبن.

د.ئالان حەمە سەعید

وەزیری پەروەردە

31/7/2020