ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هەر سێ ڕۆژ حوكمی سێدارەی هاووڵاتییەكی كورد لە بەندیخانەكانی كوردستان و ئێران جێبەجێ كراوە و بەوەش كۆی گشتی 10 كەس لەسێدارە دراون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا حوكمی سێدارەی لانیكەم ١٠ هاووڵاتی كورد لە بەندیخانەكانی كرماشان، كەرەج، سنە، نەغەدە و ئورمیە جێبەجێ كراوە.

لە كۆی ئەو ١٠ كەسە، كە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشكرا بووە، دوو كەس بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و ٨ كەس بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوكمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

ئاشكراشی كردووە، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان، كە ٧ حاڵەت بووە، لە پارێزگای ئورمیە تۆمار كراوە و دوو كەس لە كرماشان و كەسێكیش لە پارێزگاری سنە لەسێدارە دراون.