ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 574 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و 500 تووشبووش چاكبوونەوە.
 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە تیایدا ٥٧٤ تووشبووی نوێ تۆماركراون (١٥٦ هەولێر، ٧٩ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ٣٠٧ دهۆك)، ٥٠٠ تووشبووش چاكبوونەوە (٢١٨ هەولێر، ٢٤ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ٢١٤ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)، لەگەڵ ١٢ مردن (٣ هەولێر، ٣ سلێمانی، ٦ دهۆك).
 
هەر بەپێی ئامارەكە كۆی گشتی تووشبوان گەیشتە 35 هەزار و 983 كەس، 22 هەزار و 826 تووشبوو چاكبوونەوە و هەزار و 320 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.