ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ڕێگای کوردستان-تایبەت

 "لەترسی بۆردوومانی تۆپخانەکانی تورکیا لە ناحیەی دەرکاری سەربەقەزای زاخۆ، دانیشتوانی کەمپیئاوارەی ئێزیدییەکان بۆ چەند کاتژمێرێک کەمپەکەیان چۆڵکرد"، ئەوە لەلایەن ڕێکخراوی بونیادنانی ئاشتی مەسیحی لە کوردستانی عێراق (CPT) ڕاگەیەنرا.

بەگوێرەی زانیارییە تۆمارکراوەکانی ڕێکخراوەکە؛ لە ١٠ی تشرینی دووەمدا، تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورکیا، ١٧ جار لەسەریەک تۆپبارانیشارەدێی دەرکاریان لەسنووری شارۆچکەی زاخۆ کردووە.

"بۆردمانەکان بۆسەر ناوچەیەکی کشتوکاڵی بوون، کە بەھۆیەوە چەندینڕەزوباخ و کێڵگەی کشتوکاڵی ھاووڵاتییانی ناوچەکە سووتان. بۆردمانەکان تەنیا سێ کیلۆمەتر لەئاوەدانی ناو شارۆچکەکە دوور بوون".

هەروەک ئاماژەی بەوە کرد؛ "بەھۆی نزیکی لێیانەوە، بۆردمانەکان بوونە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتووانی کەمپیئاوارەئێزیدییەکان. بۆیە دانیشتووانی کەمپەکە ناچاربوون بۆ ماوەیەکی کاتی کەمپەکەیان جێبھێڵن".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی (CPT)ھاووڵاتییانیشارۆچکەی زاخۆ و دەوروبەری، نزیکەی ٣٦ ساڵە لە ژێر ترس و ھەڕەشەی بۆردمانەکانی تورکیادا ژیان بەسەردەبەن.

بەگوێرەی قسەی بەڕێوەبەریشارەدێی دەرکار، لەساڵی ١٩٨٤ەوە تاوەکوئێستا، ٥٠ گوندی سەر بەشارۆچکەی زاخۆ بەتەواوی چۆڵکراون.

لەو ڕووەوە تیمی کوردستانی عێراقیCPT نیگەرانی خۆیان دەردەبڕیوە و پێیان وایە؛ "ئەگەر تورکیا نەوەستێت لە بەئامانج گرتنی ھاووڵاتییانی مەدەنی و سەروماڵی گوندنشینان،ئەوائاوایی و گوندی زیاتر لە ھەرێمی کوردستاندا بەرەو چۆڵبوون دەچن".

لە ١٣ی تشرینی یەکەمیشدا ڕێکخراوەکە ڕای گەیاند؛ ھێرشەئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر قەندیل، بوونە ھۆی تێکچوونیڕێگای سەرەکی نێوان شارۆش و مەنگوڕایەتی.

لە ١٣ی تشرینییەکەمدا، ھێزیئاسمانی تورکیا، حەوت جار گوندەکانی بێریش و گۆرگامیش-یان لە ناوچەی قەندیل بۆردمانکرد. بۆردمانەکان تەنیا ٥٠٠ مەتر لە ناوەندی گوندی بێریشەوە دووربوون. بەھۆی بۆردوومانەکانەوەڕێگای سەرەکی نێوان شارۆش و مەنگوڕایەتی تێکچوو و چەندان زەوی کشتوکاڵی و ڕەزوباخی ھاووڵاتییان سووتان.

محەمەد قازی کە گوندنشێنێکی ناوچەی قەندیلە، بە(CPT)گوتووە؛ "ئەمەیەکەم جار نییە تورکیا بۆردمانی ناوچەیئێمە دەکات. بۆردمانەکان وەکڕۆتینێکیڕۆژانەیان لێھاتووە کە ھەمووڕۆژێکئێمەڕووبەڕووی بۆردمان و توندوتیژی دەبینەوە لەلایەن تورکیاوە. ئێمە دەمانەوێت بەئارامی و دوور لە شەڕ ژیان بەسەرببەین."

هەروەک تیمی کوردستانی عێراقیCPT نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بە ژیان و سەلامەتی ھاووڵاتییانی مەدەنی گوندەکانی سەرسنوری کوردستانی عێراق و داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکاتکە چیتر ژیان و بژێوی ھاووڵاتییانی مەدەنی بەئامانج نەگرێت.

سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی تورکیا ڕەتی دەکەنەوە لە بۆردمانەکانی تورکیادا هاووڵاتییانی مەدەنی هەرێمی کوردستان کرابنە ئامانج، بەڵام ڕێکخراوەکە بە توندی ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی تورکیا ڕەت دەکاتەوە و دۆسیەی چەندین هاووڵاتی مەدەنی دەخاتە ڕوو کە لە ئەنجامی بۆردمانەکانی تورکیادا بوونەتە قوربانی و هەندێکیشیان ئەندامێکی جەستەیان لە دەستداوە.

وەک ئەوەی لە ناوەڕاستی تەمووزی ئەمساڵدا، (CPT) لە ڕاگەیەنراوێکی تایبەتدا وەڵامی کونسوڵی گشتی تورکیای لە هەولێر دایەوە کە ڕای گەیاند بوو؛ "لە بۆردمانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ئامانج نەگیراوە".

تیمی کوردستانی عێراقی "سی پی تی"، کەڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بواری مافەکانی مرۆڤە و لەساڵی ٢٠٠٧ەوە کار دەکات بۆ بە بەڵگەکردنی کاریگەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆسەر گیان و بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی لە کوردستانی عێراقدا،"دەخوازێت کە تیشک بخاتە سەر ئەوەی کە لێدوانەکەی بەڕێز هاکان کاراجای، دوورە لەڕاستییەوە".

ڕێکخراوەکە سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئەو لێدوانەی بەرپرسەکەی تورکیا، ئاماژەی بەوە کردووە؛ "لە ساتەوەختیڕاگەیاندنی هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان لە ١٥ی حوزەیران لە ژێر ناوی چنگی هەڵۆ و هەروەها پەلاماری سەربازی خاکڕەوی لە ١٧ی حوزەیران، لەژێر ناوی چنگی پڵنگدا، زیاتر لەشەش هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و چوار هاووڵاتیش برینداربوون(تا ناوەڕاستی تەمووزی ٢٠٢٠). سەرباری ئەمانەش، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیادا، چەندینڕەز و باخ و کێڵگەی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری هاووڵاتییان سووتاون و مەترسی چۆڵبوون لەسەر چەندین گوندو ئاوایی درووست بووە."

ڕێکخراوەکە ڕوونی کردووەتەوە؛ لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیادا بۆ سەر کوێستانەکانی خنێرە لە ناحیەی سیدەکان، عەباس مەغدیدی ٣٠ ساڵە شەهیدکرا کە شوانێکی کۆچەری بوو و بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیڕووی کردبووە کوێستانەکان.

لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، لە هێرشێکی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، پێنج هاووڵاتی کە بۆ وەرگرتنی پشوو لەدوای کارەکەیانڕوویانکردبووە دۆڵی باڵندە لە نزیک شیلادزێ شەهیدکران. "سی پی تی" توانی ناوی چوار لە شەهیدەکان بەبەڵگە بکات، کە بریتیین لە: موخلیێ ئادەم، ئازاد مەهدی، دێمان عومەر و ئەمین ساڵح.

لە ٢٥ی حوزەیرانیشدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوکانێکی میوەفرۆشییان لە ناوچەی گەشتیاری کونە ماسی بە ئامانج گرت کە لەوکاتەدا کۆمەڵێ خێزانی گەشتیار لەناوچەکە بوون. لە ئەنجامی بۆردمانەکەدا، پەیمان تالیبی ٣١ ساڵ قاچێکی لە ئەژنۆی بەرەو خوارەوە لەدەستدا و قاچەکەی تریشی لەچەندین شوێنەوە شکاوە و پێویستی بە نەشتەرگەری زیاتر هەیە. هەروەها هەردوو قۆڵیشی سوتاوە. لەهەمانکاتدا، هاوسەرەکەی پەیمان، کەیوان کاوەی تەمەن ٣٠ ساڵ و کچە ٧ ساڵ و کوڕە ٥ ساڵانەکەیان لەو بۆردمانەدا برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە؛ لە ١٠ی تەمووز، لە دوای بەردانەوەی ٢٦ بۆمب لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە، دانیشتووانی گوندی ئەڤلا لە ناحیەی باتیفەی سەر بەقەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، ناچاربوون گوندەکەیان بەجێبهێڵن.

لەڕۆژی ١١ی تەمووزیشدا، تۆپخانەکانی تورکیا گوندی بادیەیان لە پارێزگای دهۆک بە ئامانج گرتو شەش هاوەنیان ئاراستەی گوندەکە کرد. لە ئەنجامدا زەرەر بەر ١٠ خانووی گوندەکە کەوت و چەندان بێستان و ڕەز و باخی هاووڵاتییانی ناوچەکە وێرانبوون.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە "سی پی تی" کۆیکردوونەتەوە، لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکومانگی تەمووزی ٢٠٢٠، فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و تۆپخانەکانی تورکیا بوونەتە هۆی شەهیدکردنی زیاتر لە ٨٥ی هاووڵاتی مەدەنی و بریندارکردنی زیاتر لە ٩٥ هاووڵاتی مەدەنیدیکە. لەو ٨٥ هاووڵاتییە شەهیدە، ١٥ کەسیان بە تەنیا لە شەش مانگییەکەمی ٢٠٢٠دا شەهیدبوون. ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بوونەتە هۆی چۆڵبوونی سەدان گوند لە هەرێمی کوردستان و بوونەتە هۆی مەترسی بۆسەر ئاسایشی ژیان و بژێوی هەزاران خێزانی ناوچەکە.