ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خانمە نووسەری کوردی فەیلی «بەڵسام» بەرزترین خەڵاتی ساڵی 2021ی سویدی (سمۆڵت)ی بۆ ڕۆمانە سویدیەکەی «ئاسۆی ڕووداو» کە لە سەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، بردەوە.

نووسەر کچی «کامل کەرەم»، سەرکردەی حزبی شیوعی عێراق و یەکێکە لە مامۆستاکانی قوتابخانەی «کوردی عێراق» لە بەغدا لە ماوەی پەنجا و شەستەکاندا.

بەلسام لە ساڵی 1983 لە ئێران لە دایک بووە، بەهۆی ئاوارەبوونی خێزانەکەی، وەک بەشێک لە شەپۆلی ئاوارەبوونی کوردە فەیلییەکان لە ساڵانی هەشتاکاندا، بێجگە لە باوکی کە بە نهێنی خۆی لە دەستی ڕژێم حەشاردابوو.

دواتر ئەو خێزانە ئێرانیان بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و پاشان بۆ ئەفغانستان بەجێهێشت و پاشان لەساڵی 1990دا لەوێوە کۆچیان کرد بۆ سوید، لەسوید نووسەر خوێندنەکەی تەواوکرد، هەروەها ماستەری لەئەدەب و زانستە سیاسییەکاندا بەدەستهێنا.

خەڵاتی «سمۆلتس» خەڵاتێکی ئەدەبی ساڵانەیە، کە لەلایەن دامەزراوێکی سویدییەوە لە شاری یونچۆبانک دەبەخشرێت.