ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەئەمڕۆ بەیانییەکەی بەفر و باران لە زۆربەی شوێنەکانی هەرێم دەبارێت.

لەو راگەیاندنەدا هاتووە" ئەم شەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت، بەڵام ئاسمانی ناوچەکان ڕۆژهەڵات و باشوری هەرێم نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێ باران لە ناوەڕاست و باکور و ڕۆژهەڵاتی باکور ببارێت"

هەروەها هاتووە " ئاستی باران بارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی باکور مام ناوەند دەبێت هەوەها لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوەڕاستی هەرێم ئاستی باران بارین زیاد دەبێت لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و دابەزینی پلەکانی گەرما".