نیزام شەبیب
بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی خواردن و گەشتی گەشتیارانی شارۆچکەی کفری، بۆ جێگای سەیرانی دەروازەی شارۆچکەکە، گروپی هاوکاری هەڵمەتێکی ژینگەیی ئەنجامدا.
سەڵاح محەمەد،یەکێک لە سەرپەرشتیارانی گروپەکە، بەڕێگای کورستانی وت: لەم هەڵمەتەدا بەشێکی زۆری جێگاکەمان لەسەیرانگای دەروازەی شارۆچکەی کفری پاکردەوە، کە خەڵک بۆ گەشت ڕووی تێدەکەن، لەم چالاکییە زیاد لە پەنجا کیسەی خۆڵ پاشماوە گەشتیاران کۆکرایەوە.
وتیشی : لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشەکانی تریش پاک دەکەینەوە،هیوادارین خەڵکیش لای خۆییەوە گرنگی تەواو بە و جێگایانە بدات کە تێدا پشوو یان سەیرانی لێدەکەن،وە بڵاوو کردنەوەی ئەم بابەتەش تەنها بۆ وشیارکردنەوەیە .
هەروەهاباسی لەوەشکرد،بەئامانجی خزمەتکردنی زیاتر وپاکڕاگرتنی ژینگە ئەو هەڵمەتەمان ئەنجامدا.