ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

بەهەوڵی بەرێوەبەری كورد لە پارێزگای كەركوك ،سەرباری نەبوونی هەلی دامەزراندن، بەشێوەیەكی گرێبەست گرێبەستی شۆفێرانی بەرێوەبەراەتی شارەوانی كەركوك نوێ كرانەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 20ی 1 ی 2021، فەریدون وەیس ، بەرێوەبەری شارەوانی كەركوك ، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" وەك شارەوانی كەركوك گرێبەستی شۆفێرانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانیمان نوێ كردووەتەوە كەلەماوەكانی رابرودا بەهی قەیرانی داراییەوە نەمان توانی بووگرێبەستەكانیان نوێ بكەینەوە."

گوتیشی :" پاش هەولێكی زۆرمان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی بەغدا توانیمان ئەم كێشە چارەسەر بكەین،هاوكات بۆ هەر شۆفێرێكی گرێبەست رۆژی 10 هەزار دیاریان بۆهەژمار دەكەرێت ولەماوەی 26 رۆژدا هەر شۆفێرێكی گرێبەست 260 هەزار دیناری پێ دەدەرێ."

راشیگەیاند:" ئەو شۆفێرانە ئامێرەكانی شارەوانی وەك شۆقڵ و گرێدەر و ئۆتۆمبیلی خۆڵ وخاشاك بەكاردەهێنن ."

ئەوهەوڵەی بەرێوەبەری شارەوانی كەركوك لەكاتێكدایە حكومەتی ناوەند ساڵانێكە هیچ كەسێكی بۆشارەوانی كەركوك دانەمەزاندوەئەوەش لەكاتێكدایە شارەكە بەخۆڵ وخاشاك تەنراوە .