ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

نیوەڕۆی لەقەزای خورماتوو، پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل لە سنوری قەزای خورماتوو 3 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو كەسێكیش برینداربوو.

د.شوان عەبدوڵا لەنەخۆشخانەی قەزای خورماتوو بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 20 ی 1 ی 2021 ، لەسنوری قەزای خورماتوو لەنزیك چێشتخانەی (جەنەت عێراق) دوو ئۆتۆمبیل پێكیاندادا و بەو هۆیەوە 3 كەس گیانیان لەدەستداوكەسێكیش برینداربوو."

گوتیشی:" تەرمی 3 قوربانیەكە ئێستەلەنەخۆشخانەی خورماتوون و بریندارەكە رەوانەی كەركوك كراوە ."