ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

2021/1/23 لە شاری سلێمانی بەدروشمی (کار و بەرهەم) کۆمیتەی ڕێکخستنی شاری سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان، خولێکی هۆشیاری بۆ کادرانی نوێ ڕێکخستن ئەنجامدا.

خولەکە تایبەت بوو بە کادرانی نوێی ڕێکخستنی سلێمانی ، تا لە ژیانی نوێی حیزبیاندا بتوانن کارە حیزبیەکانیان بەشێوەیەکی ڕێکخراو و بەرنامە و لە ڕوانگەی پەیڕەوی ناخۆی حیزبەوە ، بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن.

تەوەری یەکەمی خولەکە بۆ هاوڕێ سوبحی مەهدی،بوو بە ناونیشانی (بەڕێوەبردنی بەرنامەی کاری رێکخراوەیی) ، تەوەری دووەمیش، بۆ هاوڕێ عوسمان زیندانی بوو بە ناونیشانی (ژیانی حزبی لە ڕوانگەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەوە) پێشکەشکران، بەشێکی تر خولەکە پێکهاتبوولە پرسیار و وەڵامدانەوەی بەژداربوان وپێشکەشکاران.

No description available.

No description available.