ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەپێی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ موچەی چەند شوێنێک بە لێبڕینی 21% دابەشدەکرێت و بڕیارە رۆژی هەینیش کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی بێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی دابەشکردنی موچەی بڵاوکردوەتەوە و ئەمڕۆ دوشەممە هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن، لیوای نەوت، رەگەزنامە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

دوێنێ وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابەشکردنی موچە و بەپێی بەدواداچونەکانی خەندان، ئەو موچەیەی دەدرێت موچەی مانگی (کانونی دوەم/1)ی 2021.

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردو موچەی پێنج مانگیان پاشەکەوت کرا، هەروەها لە ئێستادا بڕیاردراوە موچەی مانگەکانی (تشرینی دوەم/11) و (کانونی یەکەم/12)ی ساڵی 2020 هاوشێوەی پێنج مانگەکەی دیکە پاشەکەوت بکرێت.