ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری بەفر بارین و باران بارین ڕوو لە شارەکانی هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، كە لەم هەفتەیە شەپۆلێكی بارانبارین و بەفر ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

هاوکات لای خۆشیەوە پسپۆرێکی بواری کەشوهەوای ناسراوی عێراقی، سادق عەتیە پێشبینی دەکات، لە ڕۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما دیسان نزمدەبێتەوە، له‌ رۆژی چوارشەممەدا بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

دەشڵێت" بارانبارینەکە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیش بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەفری لەگەڵدا دەبێت".