ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

No description available.

گەلا جاف 

بەرپرسێك لە پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد ، كۆنسۆڵی گشتی ئەرمینا لەهەرێمی كوردستان بەڵێنیداوە لەسەرپرسی جینۆساید هەماهەنگی هاوكاری هەڵەبجە و ناوچە ئەنفالكراوەكان بن.

سێ شەممە 26ی 1 ی 2021، كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بە (ریگای كوردستان ) ی راگەیاند:" بەخۆشحاڵیەوە دوینێ كۆنسۆلگەەری ئەرمینیا لەهەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یاوەری سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد پێان راگەیاندین كە زیاتر لە نیوسەدەیە سەرقاڵی ناساندنی كەیسەكانیان بە ووڵاتان كەكەیسی جینۆسایدە هەروەها ئامادەیان دەربڕیوە لەسەر هەمان پرس واتا پرسی جینۆساید هەماهەنگ و هاوكاری هەڵەبجەبن."

گوتیشی:" وا رێكەوتوین لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆنفراس و كاری هاوبەشمان هەبێت."

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە راشی گەیاند:" بەدەر لەپرسی كیمیا باران لەسەر پرسی ئەنفالیش كەئەویش اەچوارچێوەی لەناوبردنی بەكۆمەڵ لەلایەن بەعسەوەئەنجامدراوە هەماهەنگ ئیدارەی و رێكخراوەكانی تری دەرەەی هەڵەبجەش بكەن."

لێدوانی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە پاش رۆژێك دێت لەسەردانی كۆنسۆلگەری ئەرمینیا لەهەرێمی كوردستان بۆپارێزگای هەڵەبجە كەتاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.