ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

No description available.

رۆژی چوارشەممە رێككەوتی 27/1/2021 شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە پێكهاتبوو لە بەرێزان (ناهیدەخان) و هەڤاڵ (حیكمەت) هاوسەرۆكانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبمان، حزبی شیوعی كوردستانیان كرد، لەلایەن هاورێیان (ئومێد محەمەد صالح) و (هاوتا رەسول) ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ناوچەكە و رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و باكوری كوردستان كرا. هەروەها گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی هەماهەنگی هەردولا جەختی لەسەر كرایەوە.