ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكات. 

 ئەمە دەقەكەیەتی

بەڕێزان/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی

بابەت/ پیرۆزبایی

سڵاو رێز

بەبۆنەی بەستن و كۆتایی هاتنی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنی جەنابتان بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان و لەئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی نوێ دەكەین و هیوادارین كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەداهاتوودا رۆڵی زیاتری هەبێت لەپرسە نیشتمانی و چارەنووسسازەكان و یەكڕیزی نێو ماڵی كوردستانی و هەڕەشەو مەترسیەكان و داكۆكی كردن لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان، هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان حزبی شیوعی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكەینەوە.

دووبارە پیرۆزباییمان قبوڵ بفەرموون.

لەگەڵ رێزماندا

 

 

مەكتەبی سیاسی

حزبی شیوعی كوردستان

2021/2/22