دڵگرانین بە كۆچی دوایی هاوڕێی تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرینو كەسایەتی دیاری دەڤەری رواندز هاوڕێ (ئیبراهیم عەولا سلێمان).
هاوڕێ ئیبراهیم لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەرو شۆڕشگێڕو كۆمەڵایەتی دەڤەرەكەو پێشمەرگەی داستانی هەندرێنو رۆژە سەختەكان بوو، گیان لە دەستدانی هاوڕێ ئیبراهیم زیانێكی گەورەبوو، بۆیە بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبمان حزبی شیوعی كوردستان پرسەو هاوخەمی رادەگەیەنین، هیوادارین دواناخۆشیان بێت.
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
7-4-2021