ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شۆڕش - ڕێگای کوردستان

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت : کاراکردنەوەی سندوقی نیشتەجێبون بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت لەگەڵ درێژکردنەوی ماوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبون 25 بۆ 30 ساڵ ، هەروەها دروستکردنی دوو تونێل لەدەربەندیخان کەڕێگای گەرمیان سلێمانی پێکەوە دەبەستێ، هاوکات کارمان لەسەر پێشنیارێکی وەزیر و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کردووە بەوەی مانگانە 10 ملیۆن دۆلار تەرخانبکرێت بۆ چاکردنی ڕێگاوبان و شەقامە تەواو نەکراوەکان هەموو ئەمانە ئێمە لەلێژنەی ئاوەدانکردنەوە لەپەرلەمانی کوردستان وەکو دەست کەوت دەیانبینین.

هاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە رێگای كوردستانی راگەیاند: دانیشتنەکانی پەرلەمان بەرهەمدارەو ئیشی پەرلەمان دەرکردنی یاسا و چاودێریکردنە بەسەر حکومەتەوە، خۆ ئەگەر حکومەت بودجە بنێرێتە پەرلەمان بەدڵنییاییەوە یاسای بۆ دەردەکەین و بوودجە پەسەند دەکەین.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان دەڵێت: زیاتر لە 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبون و خانوو دروست دەکرێت ئەمە جێگای خۆشحاڵیە بۆ هاوڵاتیان ، بەڵام دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر بەم حکومەتە دروست ناکرێت کارێکی زەحمەتە و خەڵک مشغوڵ کردنە.