ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمڕۆ شەممە بۆ جاری سێیەم هێرشی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆ، لە ناحیەی قادر کەرەم.

ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیران بە موشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆ لە چەمچەماڵ ئەوەش سێیەم هێرشی لەسەریەکە لەماوەی سێ رۆژدا.

تائێستا زیانەکانی هێرشەکەی ئەمڕۆ نەزانراون، بەڵام بەپێی زانیارییەکان موشەکێک ئاراستەی کێڵگەکە کراوە. بەرێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم رایگەیاندوە" موشەکەکە لە دوری ٥٠٠ مەتر لە کێلگەکەوە کەوتۆتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە".

ئەمەش بۆ جاری سێیەمە هێرشی مووشەکی لەماوەی هەفتەیەکدا دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە غازی سروشتی لێدەر دەهێندرێت و بۆ وێستگەکانی کارەبا.