ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو روداوانەوە بەردەوامن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشە موشەکییەکان و بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێم بەردەوامن.

دەشڵێت: هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبوە و ئەو هەڕەشانەش کاریگەری ناکاتە سەر کۆمپانیاکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمرۆ شەممە، بۆ سێەم جار، لە ماوەی سێ‌ رۆژی رابردوودا، موشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم کراوە.

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایگەیاند: هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەکەینەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبوە و بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەكە بەردەوامە و كۆنترۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە.