ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی دوشەممەی داهاتو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش ئاشکرا کراوە.

بڕیارە رۆژی دوشەممەی داهاتو (27/6/2022) پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و لە بەرنامەی کارەکەیدا چەند بابەتێك خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت و دو پڕۆژەیاساش هەموار دەکرێنەوە.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: لە رۆژی دوشەممەدا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەکرێت و لەوانەش:

پێشنیازەیاسای سەندیكای خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی ئاژەڵان و مافەکانیان لە هەرێمی كوردستاندا.

راشیگەیاند: لە رۆژی دوشەممەدا هەمواری یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای نەوت و غاز و یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە هەرێمی کوردستان دەکرێت.