ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شەوی رابردوو لە شاری ئۆسلۆ لە نەرویج ، كەسێك تەقەی لە یانەیەكی شەوانە كردو لە ئەنجامدا، ٢ کەس کوژران و ٢١ کەسی تر بیرینداربوون .

شەوی هەینی لە سەر شەممە، کوردێکی خەڵكی ڕۆژهەڵات بە ناوی (زانیار مەتاپور، تەمەن 42 ساڵان دەستڕێژی گوللە بەناو یانەیەكی شەوانە دەكات لە ئەنجامدا، ٢ کەس کوژران و ٢١ کەسی تر بیرینداربوون کرد، ١٠ کەسیان لە دۆخێکی خراپدان".

پۆلیسی خزمەتە ئەمنییەکان، رایگەیاندوە " کردەوەكە تیرۆریستییە بۆیە ئامادەکاری ئەمنی لە ئاساییەوە بەرزکرایەوە بۆ پلەیەکی بەرزتر. -زانیار کەسێکی ناسراوە لە لایەن پۆلیسەوە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، لە چەندین کەیسی توندوتیژی و چەقۆکێشی و مادەی کۆکایینەوە گلاوە و چەند جارێکیش بۆ ماوەی جیاجیا زیندانی کراوە".

رووداوەكە لە كاتێكدابووە كە ژمارەیەك لە هاورەگەز خوازەكان، سەرگەرمی بەرێوەچوونی فیستیڤاڵی ساڵانە بوون بە ناوی متمانە بە خۆبوون، شانازی کردن بە خۆوە ".