ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
رێگای كوردستان
‎مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بەیاننامەیەك لەسەر دەستگیركردنی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و كادیرانی نەوەی نوێ و چالاكوانانی سیاسی بڵاودەكاتەوە.
دەقی راگەیاندراوەكە:
لەگەڵ هەوڵی هەندێك چاڵاكوانی سیاسی بۆ سازكردنی خۆپیشاندان لەچەند ناوچەو شارەكانی هەرێم، دەزگاكانی ئاسایش ژمارەیەك رۆژنامەنووسی كەناڵی ئێن ئاڕتی لەسلێمانی و هەولێر و دهۆك دەستگیر دەكەن. هاوكات ژمارەیەك كادری نەوەی نوێ و چالاكوانی سیاسی لەناوچەی جیاجیا بێ هیچ. بڕیارێكی دادوەری دەستگیر دەكرێن.
‎لەبەردەم ئەم رەوشەدا مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان داوای ئازادكردنی رۆژنامەنووسەكان و كادرو چاڵاكوانە سیاسیە دەستگیركراوەكان دەكات و لەهەمانكاتدا ،جەخت لەسەر مافی هاوڵاتیان لە ئازادی كاری سیاسی و پیشەی رۆژنامەنووسی و پاراستنی بنەماكانی دیموكراسی دەكاتەوە.
‎هەروەها ئەم دەستپێشخەرییەی دەزگا ئەمنییەكان بەدەستگیركردنی رۆژنامەنووس و چاڵاكوانی سیاسی نابێتە هۆكاری بێدەنگ كردن و چارەسەری كێشەكان بەڵكو بەدەنگەوە هاتنی دەزگاكانی حكومەتی هەرێم و حزبەكانی ناو ئیئتلافی حكومەت بەوەڵامدانەوەی داواكارییەكانی جەماوەر باشترین بژاردەییە بۆ بەروپێشبردنی كوردستان.
 
‎مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
‎٦ی ئابی ٢٠٢٢