ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ کرێکار- ‎رێگای كوردستان

بەیانی ‌ئەمڕۆچوارشەممە 2022/8/10، بەشێک لەخاوەن کاروکاسبکار و شۆفێران و دانیشتوانی کفری،دژی داخستنی بازگەی قوڕی چای لەسەر ڕێگای سەرەکی خورماتوو ـ کفری بەڕووی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆیشاندەران ڕێگای سەرەکی خورماتوو ـ کفری ـ یان داخست و خێمەیان هەڵدا و داوای لابردنی ئابلۆقەی سەر شارەکەیان دەکەن.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە حکومەتی عێراق بەبیانووی قاچاخچێتی لەو بازگەیە بڕیاری داخستنی بازگەکەی داوە.

No description available.