ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شۆڕش - ڕێگای کوردستان

لە سەرۆكایەتی هەرێم بە ئامادەبونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان و سەركردەی یەكەمی لایەنە سیاسیەكان کۆدەبنەوە، لە كۆبونەوەكەدا جینین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادە دەبێت.

شایەنی باسە نێچیرەڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشتر بڕیاریدابوو رۆژی 10/10/2022 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەبچێت. بەڵام بەشێک لە پارتەکان لەسەر چەند پرسێك ناکۆکن بەهەندێ لەبڕگەکانی ناو یاسای هەڵبژاردن وەکو هەمواری یاسای هەڵبژاردن ، فرە بازنەیی و یەك بازنەیی ، هەروەها کورسی كۆتاكان ، كۆمسیۆن ، تۆماری دەنگدەران.

واچاوەڕوان دەكرێت جۆرێك لێكتێگەیشتن و لێکنزیكبوونەوە لە ڕوئیای پارت و لایەنەکان بێتەدی، هەروەها لەماوەکانی پێشتر سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاندبوو كۆبونەوەکە بۆ بڕیاردانە لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.