به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه و به‌چڕی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردوومانكردنی ناوچه سنوریه‌كانی پارێزگای دهۆكیان ده‌ستپێكرده‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردوومانی هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی سگیرێ و بلاڤایان سنوری قه‌زای ئامێدی ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی چه‌كی قورسه‌وه تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی توركیا، تا ئێستا هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زانراوه زیانی زۆر به‌ر ره‌ز و باخ و كشتوكاڵی هاوڵاتیانی گونده‌كان گه‌یشتوه.
دوێنێش وەزارەتی بەرگری تورکیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، له‌میانی روبهڕوبونهوهكانیاندا له‌ناوچه‌ی زاپ سێ سه‌ربازی وڵاته‌كه كوژراون، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بوه و سه‌ربازێكیش برینداربوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێم و رۆژئاڤای كوردستان چڕبونه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردو ده‌یان كه‌س له رۆژئاڤا شه‌هیدبون و برینداربون، هاوكات ژمارەیەك لە ناوەندە خزمەتگوزارییەكان لەوانەش خوێندنگە، نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستی خاپور بون و هەروەها، چەند وێستگەیەكی نەوت و سوتەمەنی كراونەتە ئامانج.