ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وا بڕیارە لە سەرەتای ئەم مانگەوە نرخی بەشداریكردنی مانگانەی ئینتەرنێت بەرێژەی 20% دابشكێنرێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیكردن لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لەسەری ئەم مانگەوە نرخی بەشداریكردنی مانگانەی ئەنتەرنێت بەرێژەی ٢٠٪ دادەشكێنرێت و هەموو كۆمپانیاكان لەسەرانسەری عێراق پێویستە پابەندبن بە جێبەجێكردنی.

ئەو بڕیارەش لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا باجی سەر كارتی مۆبایلیش لاببرێت.