بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 29-11-2022 لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان بارانبارین بە شێوەی تاوەباران دەستپێدەکات و دواتر نمە باران زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژی چوارشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ راشگەیێندراوە، "لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان و سەنتەری شاری هەولێر، ئەگەری لێزمە باران و هەورە برووسکە هەیە."
لە راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا پێشبینی بۆ پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە خراوەتەڕوو:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی