ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دانانی سیستە‌می غاز بكرێتە‌ مە‌رج لە‌ خانوو، یە‌كە‌كانی نیشتە‌جێبوون. دەشڵێت، " توندكردنە‌وە‌ی سزای سە‌رپێچی كاران لە‌و رێنماییانە‌ی دواتر دە‌ردە‌كرێن".

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا چەند راسپاردەیەکی لەسەر دانانی سیستەمی غاز ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە دواتردا وەک ئەنجومەن رێنماییەکان بڵاودەکەنەوە.

یەکەم: شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی چاوبخشێننەوە بە مۆڵەتی پێدانی بینادا.

دووەم: وەبەرهێنان دانانی سیستە‌می غاز بكرێتە‌ مە‌رج لە‌ خانوو، یە‌كە‌كانی نیشتە‌جێبوون.

سێیەم: كاركردن بە‌ تایبە‌تمە‌ندییە‌كانی عێراق لە‌ سە‌لامە‌تی كاركردن بە‌ سیستە‌می غاز.

چوارەم: بە‌ سێنتراڵكردنی سیستە‌می غاز لە‌ سنوری ئیدارەلەی سلێمانیدە‌بێت حكومە‌ت ئە‌مە‌ بكات لە‌ داھاتوو.

پێنجەم: دە‌ستە‌یە‌ك لە‌ پارێزگاكای سلێمانی و ئیدارە‌كان دروستبكرێت و پشكنین بۆ غاز بكات لە‌ رێگای ئامێری پشكنینی پێشكە‌وتوو لە هەموو ناوچەکان.

شەشەم: ئێشکگری هەبێت لەناو پارێزگا و شوێنەکانی دیکەش، ئە‌ندازیار ھە‌بێ لە‌ناو یە‌كە‌ ئیدارییە‌كان وە‌ك پسپۆری سیستە‌می غاز لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان.

حەوتەم: بڵاوكردنە‌وە‌ی ھۆشیاری لە‌ پسپۆران و كە‌نالە‌كانی راگە‌یاندن

هەشتەم: توندكردنە‌وە‌ی سزای سە‌رپێچی كاران لە‌ رێنماییانە‌ی دواتر دە‌ردە‌كرێن بە شێوەی فەرمی.

 لەماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان چەندین رووداوی نەخوازراو بەهۆی تەقینەوەی غازەوە روویاندا و لە دیارترینیان رووداوەکەی گەڕەکی کازیووەی سلێمانی رۆژی ١٧ی ١١ی ٢٠٢٢ کە بەهۆیەوە ١٥ کەس گیانیانلەدەستدا و ١٢ کەس برینداربوون و رووداوەکەی دهۆکیش کە لە ٢١ی ١١ی ٢٠٢٢ روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.