بەوتەی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، ستیڤان دیمستۆرا نێردەی‌ ڕێكخراوەكە بۆ كاروباری‌ سوریا دەستبەرداری كارەكەی نابێت و لەبەجێگەیاندنی ئەركەكەی‌ بەردەوام دەبێت.

لە كۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا فەرحان حەق، جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری‌ نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی‌ لە ستیڤان دیمستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی سوریا دەكات ‌و دەڵێت لە ئەركەكەی‌ بەردەوام دەبێت.

لەماوەی رابردوودا دەنگۆی‌ ئەوە بڵاوبوویەوە كە بەهۆی‌ شكستهێنانی‌ لە هەوڵەكانی‌ بۆ رێككەوتنی‌ لایەنە ناكۆكەكانی‌ سوریا، ستیڤان دیمستۆرا دەست لەكار دەكێشێتەوە.

هاوكات سكرتێری‌ گشتی‌ نەتەوەیەكگرتووەكان لەكاتی‌ بەسەركردنەوەی‌ كەمپی‌ پەنابەرانی‌ زەعتەردا لەوڵاتی ئوردن جەختیكردەوە، كە دیمستۆرا كاری‌ نایاب دەكات و لە كۆكردنەوەی لایەنە شەڕكەرو ناكۆكەكانی سوریا لەژنێڤ سەركەوتوو بووە.

عێراقی وجیهانی