ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جوداخوازەكانی باشووری سودان، لە كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی، نزیكەی دە كارمەندی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بە بارمتە دەستگیردەكەن.

دانیاڵ رویز، نوێنەری یەكەی ئەركی سەقامگیریی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ویلایەتی كیڤوی باكوور رایگەیاندووە، كە لە شوێنی نیشتەجێبوونی كارمەندانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ناوچەی مونینگی، نزیكەی دە كارمەندی رێكخراوەكەیان لەلایەن جوداخوازەكانی باشووری سودانەوە بە بارمتەگیراون، بۆ ئەوەی نەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەكانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە دانوستانەكان لەگەڵ جوداخوزەكانی باشووری سودان بەردەوامییان هەیە، لە كاتێكدا داوا دەكەن بچنە ئۆگەنداو كینیاو ئەسیوپیا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە كەمپی مونیگیدا، نزیكەی پێنجسەد جوداخوازی باشووری سودان ژیان دەگوزەرێنن.

پێشتریش حكومەتەكانی باشووری سودان و كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی، لەسەر ئەوە رێككەوتبوون كە هەشت جوداخوازی پێشووی سەر بەرێكخراوی باكووری بزاوتی رزگاری گەلی سودان رادەستی وڵاتەكانیان بكەنەوە.