ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

په‌رله‌مانی ئه‌لبانیا جارێكی تر شكستی هێنا له‌وه‌ی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكات ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ست نیشان بكات .

ئه‌لێر میتای سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت بۆیه‌ ناوی كه‌سمان دیاری نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و ته‌وافوق بكه‌ین له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات .

هه‌ر كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ی پێده‌درێت له‌كۆی 140 ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێویسته‌ 84 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ پێنج كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ نه‌توانرا سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وا ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت .

له‌ مانگی شوباتی رابردووه‌وه‌ فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌لبانیایان كردووه‌ و داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتقالی و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن له‌ پێناو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف له‌و وڵاته‌دا.

عێراقی وجیهانی