ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی گۆمانلێكراو له‌ شاری قامیشلۆ باندێكی گه‌وره‌ی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران.

ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئاسایش له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 18-4-2017 هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر چه‌ند ماڵێك بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌لایا، كۆرنیش، قه‌دوربه‌گ . له‌ ئه‌نجامدا 46 پیاو و 6 ئافره‌تی ئه‌ندام له‌و بانده‌ ده‌ستگیركراون و ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌ حه‌بی هۆشبه‌ر و هیرۆین و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بێ مۆڵه‌ت .

هه‌روه‌ها له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ناوی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی تر ئه‌و بانده‌ ئاشكرابووه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌.

عێراقی وجیهانی