ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا كۆنتڕۆڵكردنەوەی هەردوو گەڕەكی سەورەو نەسڕی لە بەری ڕۆژئاوای موسڵ ڕاگەیاند.

 عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هێزە عیراقیەكان هەردوو گەڕەكی سەورەو نەسڕیان بە تەواوی كۆنتڕۆڵكردۆتەوە.

هاوكات فەریق رائید شاكر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند تۆپخانەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، بارەگایەكی رێكخراوی داعشیان لە نزیك مزگەوتی ئەسوەد لە گەڕەكی زنجیلی بەشی ڕۆژئاوای موسڵ بۆردومان كردووەو بەهۆیەوە یاریدەرێكی بەغدادی و چوار چەكداری دیكەی یاوەری كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە ئەحمەد خالید نەجم، ناسراو بە ئەبو عوبێدە، بەرپرسی هەواڵگری داعش لە گەڕەكی تەیەرانی بەشی ڕۆژئاوای موسڵ كوژراوە.

عێراقی وجیهانی