ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆكی‌ لیژنەی‌ ئاسایش و بەرگری‌ لە ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی عیراق رایگەیاند هەزار سەربازی‌ ئەمریكا لە بنكەی‌ سەربازیی‌ عەین ئەسەدن و دەیانەوێت بەشداری‌ شەڕی‌ شارۆچكەكانی‌ ڕاوەو عانەو قائیمی‌ سنووری پارێزگای‌ ئەنبار بكەن، بەڵام هێزە عیراقیەكان رێگایان پێنادەن بەشداری هیچ رووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی بكەن.

حاكم زاملی‌، سەرۆكی‌ لیژنەی‌ ئاسایش و بەرگری‌ لە ئەنجومەنی‌ نوێنەران عیراق لە لێدوانێكی‌ رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد كە هەزار سەربازی ئەمەریكا لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد دان، بەڵام حكومەت و ئەنجومەنی‌ نوێنەران و سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕێگە بەو هێزانە نادەن بەشداری لە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەكی‌ سەربازیدا بكەن.

ڕاشیگەیاند لیژنەی‌ ئاسایش و بەرگری‌ دەیەوێت لە نێو پەرلەماندا بە بڕیارێك ڕێگری لە بەشداریكردنی‌ ئەو هێزەی‌ سوپای‌ ئەمریكا لە ئۆپەراسیۆنی‌ ئازادكردنی‌ شارۆچكەكانی‌ ڕاوەو عانەو قائیم بكرێت. زاملی‌ دوپاتیكردۆتەوە كە فەرماندەیی‌ گشتی‌ هێزە چەكدارەكان و وەزیری‌ بەرگرییش، ئەوەیان رەتكردۆتەوە هیچ هێزێكی‌ بیانی‌ بەشداریی لە شەڕی‌ دژ بە داعشدا بكات.

عێراقی وجیهانی