ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە كە رۆژی پێنجشەممە، لە چوارچێوەی چوارەمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنەكەیاندا، شەڕڤانانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی توڕەیی فورات گوندەكانی كەبیشی رۆژهەڵات و ڕۆیانیان لەدەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد كردو لەگوندی مەزرای حكومیش شەڕی قورس بەردەوامە.

 پێشڕەوی شەڕڤانان لەكاتێكدایە كە لەماوەی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا زیاتر لەدە هەزار كەس لەشاری رەققە و گوندەكانی دەوروبەری ئاوارەبوون و خۆیان گەیاندووەتە ناوچە ئازادكراوەكان.

بەكردنەوەی ڕێڕەوێكی مرۆیی بۆ ئەو كەسانەی كە ئاوارە دەبن، ژمارەكە تا دێت روو لە زیادبوون دەكات، شەڕڤانانیش هاوكاری ئاوارەكان دەكەن و دەیانگەیەننە شوێنی ئارام و پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكەن.

عێراقی وجیهانی