ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لای خۆیەوە حەشدی‌ شەعبی‌ رەخنەی توند لە لێدوانەكەی‌ رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك كۆماری توركیا دەگرێت لەبارەی‌ بە تیرۆریست ناوبردنی‌ و بە تۆمەتێكی‌ ناڕەواو دەستێوەردان لە كاروباری‌ عێراق وەسفی‌ دەكات.

ئەحمەد ئەسەدی‌، وتەبێژی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ ڕایگەیاند، لێدوانەكەی‌ ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی‌ سەرۆك كۆماری‌ توركیا هێرشێكی‌ ناڕەوایە بۆ سەر حەشدی‌ شەعبی‌ و هەروەها تۆمەتێكی‌ قێزەونیشە دژی‌ ئەو هێزە، جگە لەوەش پێیانوایە ئەو لێدوانە دەستوەردانە لە كاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراق.

ئەسەدی‌ ڕاشیگەیاند، لە داهاتوودا بەفەرمی‌ وەڵامی‌ ئەو تۆمەتانەی‌ سەرۆك كۆماری‌ توركیا دەدەنەوە، كە هێرشی‌ توندی‌ كردووەتە سەر دامەزراوەیەكی‌ فەرمی‌ عێراق كە لەلایەن ئەنجومەنی‌ نوێنەرانەوە دانی‌ پێدانراوە.