ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كێشەو ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكاو كوریای باكوور بەردەوامی هەیە، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لەنەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، وڵاتەكەی خوازیاری هەڵگیرسانی جەنگ نییە لە گەڵ كۆریای باكوور. نیكی هالی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە دووبارە رێگرتن لە بارگرژییەكان كە بەهۆی تاقیكردنەوە موشەكییەكانی كۆریای باكوورەوە زیادیان كردووە، پەیوەستە بە پیۆنگ یانگەوە و بە روونترین شێوەش ئاگاداریان كردوونەتەوە. هالی وتیشی، دەمانەوێت كۆریای باكوور بزانێت ئەمریكا ناخوازێت جەنگ هەڵبگیرسێت، بۆیە ئێمە ناچاری ئەوە مەكەن و ئێستاش تۆپەكە لە گۆڕەپانی كۆریای باكووردایە. لای خۆشیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پشتیوانی لە هەموو هەوڵەكان دەكەن بۆ ئەوەی كۆریای باكوور نەبێتە خاوەنی توانای ئەتۆمی و هەڕەشە لەسەر هەموو جیهان نەك تەنیا ناوچەكە درووستبكات. ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی چوارشەممە كیم ئین ریۆنگ، جێگری نێردەی كۆریای باكوور لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا بژاردەی سەربازی لە دژی وڵاتەكەی هەڵبژێرێت ئەوا پیۆنگ یانگ ئامادەیە رووبەڕووی هەر جۆرە جەنگێك ببێتەوە، كە ئەمریكا خوازیاریەتی.

عێراقی وجیهانی