ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد لە زنجیرەیەك چالاكی گەریەكانیان دا لە ناوچەكانی جولەمێرك وچەولیك ودەرسیم سی وچوار سەربازی سوپای توركیا كوژراو بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە

لە هەرێمی شەمزینان سەربە جولەمێرگ هێرشیان كردۆتە سەر كاروانێكی سەربازی سوپای توركیاو بەو هۆیەوە سێزدە سەرباز كوژراون وژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

لە هەرێمی دێرسیمیش گەریلاكان كەمینیان بۆ گروپێكی سوپای توركیا داناوە و لەو چالاكیەشدا سێ سەرباز كوژراون.

لە ناوچەی چەولیكیش گەریلاكان هێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی سوپای توركیا و لە ئاكامدا سەربازێكی سوپای توركیا كوژراوە.

لە هەمان كاتدا رۆژی دووشەممە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا لە بەیانامەیەكدا دانی بەوە دان كە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی سوپای توركیادا تەقیوەتەوە بە هۆیەوە حەڤدە سەرباز بریندار بوونە كە چواریان برینەكانیان سەختەوئەگەری مردنیان لێدەكرێت.