ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێچەوانەی لێدوانێكی پێشتری وەزیری دەرەی سعودیە لێپرسراوێكی باڵای ئیمارات پێی وایە كە قەیرانی كەنداو پێویستی بەچارەسەرێكی هەرێمی هەیە و دەشڵێت دەبێت چاودێرییەكی نێودەوڵەتی بۆ قەیرانەكە هەبێت .

ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، دەمانەوێت دڵنیا بینەوە لەوەی كە قەتەر دەستبەرداری پشتیوانیكردن بووە لەتیرۆر، بڕیاریشە لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا وەزیری دەرەوەی ئیمارات قەیرانی كەنداو لەگەڵ لێپرسراوانی لەندەندا تاوتوێ بكات.

لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەكاتێكدایە كە پێشتر عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دوپاتیكردەوە لەوەی كە دەبێت چارەسەری قەیرانی كەنداو لەناو وڵاتانی كەنداو خۆیاندا بێت لەئاماژەیەكدا بۆ دوور خستنەوەی رۆڵی نێودەوڵەتی لە چارەسەركردنی ئەو قەیرانە .

دوای ئەوەی سەرەتای مانگی رابردوو سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر پەیوەندییە دبلۆماتییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچراند و ئەو وڵاتەیان بەپشتیوانیكردن لەتیرۆر تۆمەتبار كرد، كوەیت چەند جارێك هەوڵی نێوەندگیریدا لەنێوان ئەو وڵاتانەدا، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكانی ئەو وڵاتە بێ ئەنجام بووە .